|
«“راوێژ»»
بڵاوكراوه‌یه‌كی ئینترنێتی ـ خه‌به‌ری سیاسی و لێكدانه‌وه‌یه و
هیچ گرێدراو‌ییه‌کی حیزبی، رێکخراوه‌یی نیه و به هیچ لایه‌نێکی بیری
تایبه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. ئاسۆی
كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ به‌ری له سته‌م و ژێرده‌سته‌یی ئینسان به‌ده‌ستی ئینسانی
له‌به‌ر چاوه. ئه‌مه‌ش به بێ رماندنی قه‌واره‌ی هیره‌می (هیرارشی) زاڵ
به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئیمتیازاتی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی تایبه‌ت و تاقانه‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵگا و ده‌سته و به‌سته‌كانیان نایه‌ته دیی. هه‌ر ئه‌مانه‌ن كه
به‌ری ره‌وتی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگایان گرتووه و ده‌یگرن، كه ده‌بێ وه‌لا
بنرێن.
ü
«راوێژ» به‌چاوی رێزه‌وه ده‌روانێته هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و
ته‌قه‌لا زۆروزه‌به‌ند و بێ‌وچانانه‌ی مرۆڤایه‌تی كه له پێناو هێنانه‌دێێ
ئه‌و ئامانجه به‌رز و شكۆدارانه‌دا ئه‌نجام دراون. پێی‌وایه
پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو سه‌ركه‌وتن و تێكشكانه‌كانی تا
ئێستای ئه‌و ڕه‌وته به‌رین و هه‌راوه، ده‌راوێكی باش ده‌خوڵقێنی بۆ ده‌رس
وه‌رگرتن و روونتر بوونه‌وه‌ی زیاتری رێگای ئاڵۆز و دژواری داهاتوو.
«راوێژ» به‌ستێنی ئه‌و بزوتنه‌وه گه‌وره‌یه زۆر له‌وه هه‌راوتر ده‌بینێ
كه بشێ له چوارچیوه‌ی رێكخراوێكدا قه‌تیس بكرێ. ئه‌مه به‌رچاوته‌نگی و
ته‌ریكبوونه‌وه‌ی به‌دواوه ده‌بێ و هه‌وڵدان له‌و پێناوه‌شدا به شتێكی
نه‌شیاو و نابه‌جێ ده‌زانێ. «راوێژ» وێڕای پاراستنی مافی روانگه و بۆچوونی
تایبه‌ت به خۆی، فراوانبوونی روانگه‌كان ــ كه له دنیای راسته‌قینه‌دا
دیارده‌یه‌كی عه‌ینی، هه‌ست پێكراو و نكۆڵی هه‌ڵنه‌گره‌ــ قبوول ده‌كات و
ئاماده‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی روانگه و بۆچوونی دیكه‌ش، به مه‌به‌ستی
دیالۆگێكی شارستانیانه‌یه. ئه‌مه ده‌توانێ یارمه‌تی به شیكردنه‌وه و
روونبوونه‌وه‌ی زیاتری روانگه‌كان بدا و سه‌ره‌نجام ده‌توانێ هاوئاهه‌نگی
زیاتری بیروبڕوایی بخوڵقێنێ و له مه‌یدانی كرده‌وه‌شدا یه‌كڕیزی و
هاوپێوه‌ندی زیاتر بێنێته دیی.
ü
«راوێژ» رێگای به‌ربه‌ره‌كانێی توندوتۆڵ له دژی
كۆنه‌په‌رستی، له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی، له دژی هه‌ڵاواردن و
سووكایه‌تی‌پیكردن، له دژی سه‌ركوت و داپڵۆساندن ده‌گرێته‌به‌ر.
ü
جوولانه‌وه‌ی شۆرشگێرانه و به‌رده‌وامی ژنان له دژی
زه‌بروزه‌نگ و سته‌می جنسی، له‌دژی یاسا و ریسای دژ به مرۆڤایه‌تی و دژ
به ژن له كۆمه‌ڵگا، له دژی برسییه‌تی و كۆیله‌تی به‌شیكی
جیانه‌كراوه‌یه له خه‌باتی گشتی له پێناو عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لایه‌تی و
كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان و سه‌ربه‌ست. له‌م روه‌وه ده‌بێ به هه‌موو
تواناوه پشتی بگیردرێ، «راوێژ» به گه‌رم و گوری ئه‌و كاره ده‌كات.
ü
«راوێژ» له دژی سیاسه‌تی شۆڤینیستی سه‌ركوتانه‌وه و
سوكایه‌تی و زۆرداری نه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ و ده‌نووسێ. پشتی جووڵانه‌وه‌ی
به‌رینی دموكراتیك و رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو خه‌ڵكانی
دیكه‌ی ئێران له پێناو دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان ده‌گرێ. پێ له‌سه‌ر
ئه‌وه داده‌گرێ كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و كۆسپ و گرفته سیاسی و
كۆمه‌ڵایه‌تییه دژوار و ئاڵۆزه له گرێوی وریایی و چاوكراوه‌یی هێز و
نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كانه. سازكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد و له‌بار
بۆ به‌شداركردنی به‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك رێگای زالبوون به‌سه‌ر ئه‌و
گرفتانه خۆش ده‌كات. هه‌روه‌ها لێكدانه‌وه‌ی واقعیانه‌ی راستییه‌كان و
بارودۆخه‌كان، به‌رگرتن له هه‌ڵخڕاندنی كوێرانه‌ی لافاوی خه‌ڵك و شل
نه‌كردنی په‌تی ئیحساساتی هه‌ڵچوو، فاكته‌رێكی گه‌لێك گرینگن بۆ پێك
نه‌هاتنی ئاڵۆزی و گرژی. ده‌بێ له هه‌موو حالێكدا هه‌وڵی ته‌واو بۆ ئه‌وه
بدرێ كه گه‌لانی دراوسێی ته‌نیشت و تێكه‌ڵاوی یه‌ك، تووشی پێكپڕژان و
تێكگیران نه‌بن. بێ‌گومان ئه‌گه‌ر ئه‌و وریاییانه له گۆڕیدا نه‌بن،
ده‌توانێ ئاگرێكی بێ‌ئامانی لێ ـ بكه‌وێته‌وه كه دوكه‌ڵه‌كه‌ی ته‌نیا
ده‌چێته چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی سته‌مدیده له هه‌موو لایه‌ك و شۆڤینیسم و
كۆنه‌په‌رستی ناوخۆشی پێ خه‌نی ده‌بن. كاره‌ساتی واش ده‌توانێ كۆمه‌ڵگا
تووشی هه‌ڵاو هه‌نگامه‌یه‌كی بێ سه‌ره‌نجام و قورس بكات و ده‌یان سال
به‌ره‌ودوا پاشی بخات.
ü
«راوێژ» بایه‌خێكی گه‌وره به ئازادی راده‌ربڕین ده‌دا و
به كۆڵه‌كه‌یه‌ی سه‌ره‌كی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای ده‌ناسێ. خۆی به
دڵۆپێك له ده‌ریای ئه‌و هه‌موو هه‌وڵ و كۆششانه ده‌زانێ كه له پێناو
سه‌قامگیركردنی ئه‌و كۆڵه‌كه‌یه‌دا به‌رێوه براون. بڵاوكردنه‌وه‌ی بوختان،
تاوانباركردن و سووكایه‌تی پێكردن و ناوزراندنی خه‌لكانی دیكه، هه‌ره‌ها
هاتوهاوار به‌رپاكردن و هێنانه‌گۆڕی پێوه‌ندییه‌كانی تاكه كه‌سی، ژارێكی
كوشه‌نده‌یه بۆ له‌باربردنی ئازادی راده‌ربڕین. «راوێژ» خۆی لێ به دوور
ده‌گرێ.
ü
«راوێژ» ده‌ستی هاوكاری هاوبیران به گه‌رمی ده‌گوشێ،
ü
بابه‌ته بڵاوكراوه‌كان شه‌رت نیه هه‌ڵوێست و روانگه‌ی
«راوێژ» بن، نوسه‌ره‌كان به‌رپرسی نووسینی خۆیانن.
بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی بابه‌ت بۆ «راوێژ» به‌رێ ده‌كه‌ن
ü
تكایه نوسینه‌كان به
word
و له شیوه‌ی یونی كۆد، یان
pdf
ره‌وانه بكه‌ن.
ü
ناوهێنانی نوسه‌ر، وه‌رگێڕ و سه‌رچاوه پێویستن. بابه‌تی
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ناناسرێن و نووسینه‌كانیان قسه‌ی له‌سه‌ره بڵاو
ناكرێنه‌وه.
ü
«راوێژ» پێ‌مله به راگرتنی راده‌یه‌كی لانی كه‌می
ناوه‌رۆك، شێوه‌ی دارشتن و رێزمان، و به‌رێوه‌شی ده‌بات.
ü
«راوێژ» مافی هیچ جۆره ده‌سكاریكردنێكی بابه‌ته‌كان به‌خۆی
نادات.
٢٢ . ٥ . ٢٠٠٧
info@rawij.com
info@tedbiir.com
|